حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان ئیتر سنورێك بۆ پەكەكە دادەنێن
مەترسیەكانی پەكەكە و پەڵكێش كردنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان كاردانەوە لەئاستی عێراقیش لێكەوتەوە، لە بەیاننامەیەكدا حكومەتی عێراق بەتووندی ئیدانەی هێرشەكەی پەكەكە كرد بۆ سەر هێزی شەرعی و دەستووری هەرێمی كوردستان”.
میعەن جبووری، پسپۆڕی ئەمنی عێراقی لەبارەی بوونی پەكەكە و مەترسیەكانی رایگەیاند، هەماهەنگی دەبێت لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست ببێت، بەهاوكاری هاوپەیماننان بۆ دانانی سنورێك بۆ پەكەكە چونكە پەكەكە تەنها مەترسیی نیە لەسەر هەرێمی كوردستان بەڵكو مەترسیشە لەسەر عێراق و راپێشكردنی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق و بەزاندنی سەروەری عێراق”.
هەروەها دەشلێت”هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پابەندە بە هاوکاریكردنی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو رێکخراوێکی چەکدار لە دەرەوەی دەوڵەتدا، بەتایبەتی کە پەكەكە هەرگیز باوەڕی بە کاری سیاسی نییە، بەڵکوو ملیشیایەکی چەکدارە و تەنیا زمانی کوشتن و شەڕی چەکدارانە دەزانێت و هی ئەو وڵاتەش نیە، هاتۆتە ناو خاكی عێراق”
ئەو پسپۆڕە جەختی كردەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا پەكەكە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە، بۆیە ”عێراق بە داڵدەدانی ئەو رێکخراوە گرفتی بۆ دروست دەبێت”. روونیشی کردەوە: “ئامانجی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دەبێت سنووردانان بێت بۆ ئەو گرووپە چەكدارییە، دەبێت دەسەڵاتی دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی پەكەكە بە نایاسایی دەستیان بەسەردا گرتووە“.