باڵی جیابووەكەی سۆسیالیست دەگەرێنەوە ناو ئەو حزبە
خواكوڕك
پاش راگەیاندنی باڵی چاكسازی دوایی جودا بوونەوەیان لە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جیابوونەوە، جارێكی تر داوای گەرانەوە دەكەن بۆ نێو ئەو حزبە، ئەندامێكی سەركردایەتی سۆسیالیستیش دەلێت هەمان ئەو پۆستانەی رابردوویان پێنادرێتەوە و دەبێت لە خاڵی سەرەتاوە دەستپێ بكەنەوە”.
پاش جیابوونەوەیان لە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، عادل مەلا ساڵح ئەندامی ئەو حزبە لەو بارەیەوە بەرووداوی راگەیاندووە،بەشێکی زۆر لەو بەرەی بەنێوی باڵی چاکسازی سۆسیالیست جیاببونەوە، جارێکی دیکە داوایان لە محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزب کردووە بگەڕێنەوە، ئەویش قبوڵیکردوونەتەوە، بەڵام ئەو پۆستانەی بەهۆی رۆشتنی ئەوانەوە بە بەتاڵی مابووەوە لە پلنیۆمێکدا پڕکراونەتەوە و جارێکی دیکە ناتوانن ئەو پۆستانەیان پێبدرێتەوە.
شایانی باسە چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادیری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 2003 پاش راگەیاندنی باڵی چاكسازی دواتر جیابوونەوەی خۆیان لەو حزبە راگەیاندوو، لەئێستاشدا داوای گەراندنەوەی بۆ نێو حزبەكەدەكەن”.