ئاژانسێكی ئێران: بارزانی دەیەوێت پشتوێنی بەرگری كۆنتڕۆڵ بكات، رێككه‌وتنی شنگال به فشاری بارزانی ئه‌نجامدراوه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له باره‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگاڵ رێككه‌وتن و رێككه‌وتنه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه به‌جۆرێك كه زۆرێك له وڵاتانی جیهان پیرۆزبای رێككه‌وتنه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردوو هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێك به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی خۆیان بۆ رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاندووه.
ئاژانسی هه‌والی ئێرانی خەبەر ٢٤ له راپۆرتێكدا له باره‌ی ڕێكەوتنی ھەولێرو به‌غدا ده‌ڵێت، ئەو ڕێكەوتنە بە لەتكردنی پشتوێنی بەرگری ناو دەبات كە تاران خۆی بە خاوەنی دەزانێت
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه كه ئێران پێی وایە دەبێت شنگال لەدەستی ھێزەكانی حەشدو پەكەكە بمێنێتەوە، چونكە ئەو ھێزانە بە ھێزی بەرگری و ڕەسەن دەناسێنێت
ھاوكات پێی وایە ڕێكەوتنی ھەولێرو بەغداد بە فشاری بارزانی ئەنجامدراوەو سەركەوتنی ڕێكەوتنەكە واتە سەركەوتنی بارزانی و پێشمەرگە بۆیە بە پێویستی دەزانێت ڕێگری لێ بكرێ