رۆژنامه‌نووسێك: دوای به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مریكا و عێراق سه‌ركرده‌كانی سلێمانی جورئه‌تیان كرد به ناراسته‌وخۆ شه‌ڕفرۆشیه‌كه‌ی په‌كه‌كه باس بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ھێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری قه‌زای ئامێدی، چه‌ند حزب و لایه‌نێكی سیاسی له په‌امه‌كانیاندا وایان نیشان ده‌دا كه شه‌ڕی پارتی و په‌كه‌كه‌یه له كاتێكدا په‌كه‌كه دان به هه‌رێمی كوردستان دانانێت و رێز له ئاڵای كوردستان ناگرێت و سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌به‌زێنێت، ئه‌و هه‌ڵوێتسه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی سلێمانی دوای راگه‌یێندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهات.
ئه‌حمه‌د جه‌لال رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند هه‌ڵوێستی حزبه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژیه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنانه و ترسنۆكانه بوو ته‌نانه‌ت ده‌یان ویست هێرشه‌كان په‌رده پۆش بكه‌ن به ناوی شه‌ڕی پارتی و په‌كه‌كه.
ئه‌و چاودێره ده‌شلێت له دوای به‌یاننامه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا دژ به ده‌ست درێژی و كاره تیرۆریستیه‌كانی په‌كه‌كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبانه‌ش جورئه‌تی قسه‌كردنیان په‌یاكرد و به شێوه‌یه‌كی نا راسته‌وخۆ په‌كه‌كه به تاونبار ناوده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره ده‌شلێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزب هه‌ر هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت بۆیه ئه‌ركی ته‌ملیككردنی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر پارتی دراوه‌ته به‌ناو چاڵاكوانان ئێستا، به‌ناو چاڵاكوانان دێن به ناوی چاڵاكی مه‌ده‌نی په‌یامی حزبی ده‌خوێننه‌وه و ده‌یانه‌وێت وای نیشان ده‌ن كه دژی شه‌ڕن له كاتێكدا ئاگری دووبه‌ره‌كی خۆش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی هه‌رێم بكه‌نه شه‌ڕی پارتی به‌ته‌نها.