بایدن یه‌كه‌م په‌یامی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاراسته‌ی ئه‌مریكیه‌كان كرد
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا به سه‌ركه‌وتن له ویلایه‌تی ناڤادا و په‌نسلڤانیا توانی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن، لە تویتێکدا رایگەیاند، دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمەریکییەک.
جۆبایدن كاندیدی دیموكراته‌كان هه‌روه‌ها راشیگەیاند، ئەو ئەرکەی لە پێشمانە سەختە، بەڵام بەڵێن دەدەم، سەرۆکی هەمووان بم، ئەگەر کەسەکە دەنگی دابێت بە من یا خود بە پێچەوانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمپین کۆتایی هات، کاتی ئەوەیە توڕەیی و رق وەلا بنێین، وەکو نەتەوەیەک یەکبگرین.