گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی مه‌لایه‌كی ئێران بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت سه‌ما ده‌كات

له‌ رابردوو په‌یوه‌ندی ناشه‌رعى پیاوانی ئاینی شیعه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و په‌یوه‌ندیان به‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئافره‌ت و پیاوی تێدا تێكه‌لاو ده‌بێت ,و له‌  ئیسلامدا به‌ حه‌رام ده‌زانرێت جێی سه‌رنجی میدیاكان بووه‌ له‌ دواهه‌مین گرته‌ ڤیدیۆ كه‌ بووه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی به‌كاربه‌رانی سۆشیالمیدا ده‌ركه‌وتنی پیاوێكی ئاینی ئێرانه‌ له ئاهه‌نگێك كه‌ سه‌ما ده‌كات.

میدیاكان به‌ ئاماژه‌دان به‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ گوتاربێژێكی ئایینی له‌ ئاهه‌نگێكی تێكه‌ڵاودا سه‌ما له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كات و چه‌ندین جار باوه‌شی فه‌راكه‌ی “عه‌بایه‌كه‌ی” بۆ ده‌كاته‌وه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ له‌ باوه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌م گرته‌ڤیدیۆیه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “تیك تۆك” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوتاربێژه‌كه‌ له‌ حاڵه‌تێكی نائاساییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ سه‌ما ده‌كات و زۆرێك له‌ چالاكوانان به‌ حاڵه‌تێكی “هێستری” ناوده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك فه‌راكه‌ی بۆ ئافره‌ته‌ ره‌شپۆشه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و چه‌ندین جار له‌ باوه‌ش ده‌گرێت، كه‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ له‌ یاسای ئێرانیدا به‌ تاوان هه‌ژمارده‌كرێن، به‌ تایبه‌ت پیاوێكی ئایینی تێیدا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ چه‌ند میدیایه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ خێزانی بووه‌ و هه‌ندێكیان نووسیویانه‌: “خۆ ئه‌و پیاوه‌ ئایینییه‌ ‌له‌ ئاهه‌نگی هالۆییندا سه‌مای نه‌كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم

 

 

Back to top button