بنه‌ماڵه‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
دواى ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ته‌رمی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك له ئه‌مریكاوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و جێگری سه‌ركۆی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا، دواتر له پیرمام به‌خاك سپێردرا، بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له په‌یامێكدا بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك داهاتووه سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو، د، نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
جەماوەری بەشەرف و سەربەرزی کوردستان و کەرکووك
پارت و کەسایەتیە سیاسیەکان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
بە خەم و پەژارەوە رۆژی 30ی ئۆکتۆبەر هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر نەجمەدین کەریم)ـمان پێ راگەیاندن، ئەمەش کۆستێکی گەورەبوو، چ بۆ بنەماڵەكه‌ی چ بۆ میللەتی کورد.
ئازیزان.. هاوسۆزی و هاوخەمی ئێوە بۆ کۆچیی دوایی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، ئارامی و ئاسودەیی لەم کاتە تەنگ و خەمگینەدا پێی بەخشین، کە ئەو هاوسۆزی و هاوخەمییەی ئێوەش گەواهیدەری ئەو خزمەتەیە کە خوالێخۆشبوو لە ماوەی نیو سەدە کاری سیاسی بۆ گەلەکەی و بە تایبەت بۆ شاری کەرکووکی کردووە.
لێرەوە رێز و سوپاسگوزاری خۆمان بە هەموو لایەك رادەگەیەنین، بە تایبەت و خەڵکی بە شەرفی شاری کەرکووك و کوردستان بەگشتی کە هەرگیز هاوخەمیان بۆ کۆچیی دوایی دکتۆر لە بیر ناکەین.
هەروەها سوپاسگوزاری خۆمان لە بەڕێزان سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی (ی ن ك) و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە چ لە کاتی نەخۆشکەوتنی خوالێخۆشبوو و چ لە کاتی کۆچکردنی تا ساتی هێنانەوەی بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان و بە خاكسپاردنی، لە پەیوەندی و هەماهەنگیدا بوون لەگەڵمان. سوپاسی سەرجەم سەرکردایەتی پارتە سیاسیەکان و کەسایەتییە کۆمەلایەتیەکان دەکەین لە ھەرچوار پارچه‌ی کوردستان، کە ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆیانیان پێ راگەیاندین.
جارێکی تر رێز و سوپاسی خۆمان بە هەموو لایەك رادەگەیەنین و بەڵێن دەدەین، وەك چۆن خوالێخۆشبوو، هەموو توانایەکی لە ئەمه‌ریکا بۆ خزمەتی دۆزی میلەتەکەمان لە چوار بەشی کوردستان بەکاردەهێنا، بەو چەشنە درێژەپێدەری رێبازەکەی کۆچکردوو دەبین و بۆ هەمیشە ماڵ و توانا‌مان لە ئەمه‌ریکا لە بەردەم کوردان و سەرکردە سیاسیەکانی چوار بەشی کوردستان کراوە و واڵابێت.
ئارامی و ئاسودەیی بۆ رووحی پاکی دکتۆر نەجمەدین
ئاسودەیی بۆ رووحی تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاری میللەتەکەمان.
خانەوادەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/11/7