نێچیرڤان بارزانی ئەحمەد توركی لەزیندان رزگار كرد

خواكوڕك

پاش ماوەیەك راگیرانی لەزیندان و دۆخی تەندروستی ناجێگیری ئەمرۆ 3ی 2ی 2017 بریار درا ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین رزگار بكرێت، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە ناوبراو لەدادگا بەتۆمەتی بانگەشە كردن بۆ پارتی كریكارانی كوردستان ( پەكەكە) تۆمەتبار كرابوو”.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای توركیا ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، بەتۆمەتی بانگەشە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) دەسگیر كرا، لە دوای‌ چوار ڕۆژ دەستبەسەری‌ و ڕێگەنەدان بە بینینی‌ پارێزەرەکەی‌، 24ی 1ی  ڕەوانەی‌ دادگای‌ شاری‌ مێردین کرا، پاشان دادگای‌ شاری‌ مێردین بە تۆمەتی‌ بانگەشە بۆ پەكەكە،  سزای‌ زیندانیکردنی‌ بۆ ئه‌حمه‌د تورك دەرکرد و دوای‌ ئەوەش  لەلایەن بەرپرسانی‌ حکومەتی‌ تورکیاوە بە فڕۆکە ره‌وانه‌ی زیندانی‌ سلیڤێریی‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ كرا تا ماوەی‌ زیندانیکردنەکەی‌ لەو زیندانەدا بەسەر ببات”.

هەر پەیوەند بە بابەتی رزگار بوونی ئەحمەد تورك، سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، لەو رۆژەی كە ئەحمەد تورك زیندانی كراوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ كاربەدەستانی حكومەتی توركیا بەكار هێناوە بۆ ئەوەی ناوبراو لە زیندار زرگار بكرێت، سەرچاوەكە دەشلێت، نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ ئازادكردنی ئه‌حمه‌د تورك، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ تورکیا به‌كارهێناوه‌ و چه‌ند جارێك داوای‌ لێكردون ره‌چاوی‌ دۆخی‌ ته‌ندروستیی‌ ئه‌حمه‌د تورك بكه‌ن و ئازادی‌ بكه‌ن”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ خواكوڕك ئاشكرا كرد كە سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەوكاتەیەوە (ئەحمەد تورك) تۆمەتی خراوەتە پاڵ و زیندانی كراوە،  بەردەوام لەسەر خەت بووە، بۆ رزگار كردنی لە زیندان، ئەمەش بوە هۆكاری ئەوەی كە ناوبراو لە زیندان رزگار بكرێت، دەلێت بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەردەوام پێداگری لەوە كردۆتەوە، كە ئەحمەد تورک تەمەنی‌ 74 ساڵە و بارودۆخی‌ تەندروستی خراپە و دەبێت رەچاوی بارودۆخی تایبەتی ئەحمەد تورك بكەن و لە زیندان رزگاری بكەن.

سەرچاوەكە دەشلێت، ئەم هەوڵانە نێچیرڤان بارزانی لەتەك هەوڵەكانی تری دێت بۆ رزگار كردنی كۆی سیاسەتمەدارانی هەدەپە لە زینداندا، بەڵام لەبەر ئەوە دۆخی توركیا لە قۆناغێكی وەهادا نیە، بۆیە پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا دا لەوەزعێكی وەها دا نایەتە ئاراوە بەڵام هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی بەردەوامە بۆ دەست پێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا”.

هەر لەوكاتەی كە ئەحمەد تورك زیندانی كراوە، نارەزایەتی لەنێوان هونەرمەندان و رۆشەنبیرانی توركیا بەرز بۆتەوە بەڵام هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی پەیوەندیە سیاسی و دبلۆماسیەكانی خۆی توانی قەناعەت بە بەرپرسانی دەوڵەتی توركیا بهێنێت، كە ئەحمەد تورك لە زینداندا رزگار بكەن ئەمەش ئەمرۆ هەینی هەوڵەكان بەجێگای خۆی گەیشتن و ئەحمەد تورك رزگار كرا.

Back to top button