سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

دوای نزیکەی 25 رۆژ لە نەخۆشکەوتنی  و تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دادوەر محەمەد عەبدولرەحمان مەسعود ئاغا سلێڤانەی،ئەمشەو لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ھەولێر به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئەمشەو دادوەر محەمەد عەبدولرەحمان مەسعود ئاغا سلێڤانەی، سەرۆکی یەکێتیی دادوەرانی ھەرێمی کوردستان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بریارە سبەینێ لە رێورەسمێکدا لە گۆرستانی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆک بە خاک بسپێردرێت .

 

Back to top button