كه‌شناسی : شه‌پۆڵێكی باران بارین ڕوو له هه‌رێم ده‌كات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین له ناوچه‌ى جیاجیا هه‌یه، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.