پەكەكە لەسنوری هەورەمان دوو گەنحی رفاند
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بۆ ماوەی چوار رۆژە دوو گەنج لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە رفێنراوە و خانەوادەی دوو گەنجەكەش بێدەنگیان هەڵبژاردووە چونكە لە دەزگا ئەمنیەكانی ناوچەكە پێان گوتراوە ئێستا ئێوە دەنگ بكەن پارتی سوود مەند دەبێت لەو باس كردن لەبزربوونی منداڵەكانتان”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند لە سنوری هەورەمان دوو گەنج بەناوەكانی( سەنگەر و كارزان) لەلایان پەكەكەوە رفێنراون و خانەوادەكەشی لەلایان دەزگای ئەمنیەكانەوە ناوەچەكە بێدەنگ كراوەن و پێیانیان گوتووە ئێستا كاتی ئەوە نیە ئێوە قسە بكەن چونكە لە ئێستادا لە حزمەتی پارتی دایە”.
هەروەها سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات ئەو دوو گەنجە نزیكە پێنج رۆژە رفێنراون و خانەوادەكەی چەندین جار سەردانی پەكەكەیان كردووە و گوتیانە كە ئەو گەنجانە لەلایی ئێمە نین، دایكی كارزان گوتوویەتی ئەگەر مردووشن تكایە جەنازەكەیانمان پێ بدەنەوە و بەگریانەوە وای گوتووە كەچی پەكەكە گوتوویەتی برۆن لێرە هیچ كەسێك لەلایی ئێمە بەوناوانە نین”.