ئەردۆغان بەنزین دەكات بە ئاگردا
سەرەڕای هەموو بانگشەکانی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە ئاگرو پێکدادانی بەردەوام لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە لە نێوان ئازەربایجان و هێزە جوداخوازەکانی ناوچەی کاراباخ بەڵام ئەنقەرە بەردەوام ئامادەی خۆی بۆ دابینکردنی پشتیوانی سەربازی دووپات دەکاتەوە”.
بەو هۆیە هەزاران بەکرێگیراوی سوری گواستووەتەوە بۆ ناوچەكە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە پیرۆزبایی لە ئازەربایجان کرد لە سەر کۆنترۆڵکردنی شاری شوشای ستراتیژی لە هەرێمی کاراباخ. لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی حوکمڕانی (ئاکەپە) دا ئەردۆغان وتی”پیرۆزبایی سەرکەوتن لە برایانی ئازەری دەکەم لە شاری شوشا”