ئاسایشی هەولێر: ئەو شۆفێرەی لە منداڵێکی دا و ڕایکرد، دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی راگەیاند کە لە منداڵێکی چوار ساڵی دا و رایکرد.

دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:

رێککەوتی 6-11-2020 کاتژمێر 5ی ئێوارە لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری هەولێر ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپل ڤیکترا رەنگی سوور لە مندالێکی تەمەن 4 ساڵان بەناوی (لیا ڕێبین سەدیق)ی دا و دواتر ڕایکرد منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

دوای ئەم رووداوە تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای بە دواداچوونی ورد توانیان شوفێری تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەکەی بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن بە ناوی ( أ.ر. ص) کە ئافرەتە و فەرمانبەری حکومەتە و دانیشتووی مەلا ئۆمەرە.

تۆمەتبار دانی بە تاوانەکە داناو بە پێی تایبەتمەندیی ڕێککارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
2020-11-8

Back to top button