لێدوانی نوێی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمەریكا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا و كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دوای شكستی بەرامبەر جۆبایدن، كاندیدی دیموكراتەكان رایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە دزراوە، ئەمانە دزن و بەرپرسانی شارە گەورەكان گەندەڵن.

دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی ئەمڕۆ لەنوێترین تویتی سەبارەت بەئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا رایگەیاندووە ئەم هەڵبژاردنە دزراوە، ئەمانە دزن و بەرپرسانی شارە گەورەكان گەندەڵن.

شەوی رابردوو میدیا ئەمەریكییەكان سەركەوتنی جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكانیان راگەیاند بە بردنەوەی 285 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران و بووە 46ەمین سەرۆكی ئەمەریكا، بەڵام تائێستا ترەمپ وتاری شكستهێنانی لەهەڵبژاردندا رانەگەیاندووە.

Back to top button