بڵند ئیسماعیل بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی كوردستان كوردستان دڵسۆزی زۆره پێویستی به ئێوه نیه به‌رگری لێبكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له باره‌ی هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوری قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند كه ئه‌وان ئاماده‌نین به‌رگری بكه‌ن، شه‌ڕ بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كه كوردستان دڵسۆزی ئه‌وه‌نده زۆره پێویسته به كه‌سێكی وه‌ك مه‌حمود سه‌نگاوی نیه به‌رگری لێبكات.
بڵند ئیسماعیل ، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى ڕایگه‌یاندووه: له رابردوودا داوا له په‌كه‌كه كراوه پشوو درێژ بێت و حەرامكردنی شەڕی كورد – كورد نەقۆزێتەوە و شەڕ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەفرۆشێت، وه ده‌بێت لای هەموان ڕوون بێت كە نە سەرۆك بارزانی و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نە پارتیش، هەڕەشەی شەڕیان لە دژی پەكەكە نەكردووە.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی كه ده‌ڵێت ئاماده‌نین به‌رگری له كوردستان بكه‌ن وده‌ڵێت: هەرێمی كوردستان پێشمەرگەی دڵسۆزی زۆرە و پێویستی بە كەسانێكی وەك مەحموود سەنگاوی نییە تاوەكوو بڕیار بدەن شەڕ بكەن یان نا.
هه‌روه‌ها بڵند ئیسماعیل راشیگه‌یاندووه كه مەحموود سەنگاوی و چەند سەركردە و پەرلەمانتارێكی هاوشێوەی سەنگاوی كە زۆرتر لە فەیسبووكچییەكانن، لەم ماوەیە پاساو بۆ پێدرێژییەكانی پەكەكە دێننەوە، یان دوژمنكاریی پەكەكە بەرامبەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ”ناكۆكیی پارتی و پەكەكە“ ناو دەبەن، لە كاتێكدا چاك دەزانن پەكەكە ڕێز لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ناگرن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خەڵكی كوردستان و مافەكانیان پێشێل دەكەن، هەر بەو هۆیەشەوەیە كە نزیكەی هەزار گوند چۆڵكراون و رۆژانە سەدان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان باج و سەرانەیان لێ دەسەندرێت، تەنانەت پەكەكە خۆی لێ بووە بە ئەلتەرناتیڤی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارە و شارەوانی داناوە.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی داواشی لەو كەسانە كرد كە هەمان بۆچوونی سەنگاوییان هەیە، بوێر بن و بە ئاشكرا بڵێن ”شەرعیەت بە پەكەكە دەدەین، یانیش وەك بەشێكی سەرەكیی حكوومەت شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی و فشار لە پەكەكە بكەن بۆ ئەوەی واز لە شەڕفرۆشییەكانی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بهێنێت“.