په‌كه‌كه له سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی كرده‌وه
دوای چه‌ندین ساڵ له مانه‌وه‌یان له چییای قه‌ندیل و حه‌شارگه‌كان له ترسی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا په‌كه‌كه جگه له دروستكردنی چه‌ند هه‌رێمێكی كارتۆنی له ئێستادا سه‌رقاڵی دروستكردنی شاره‌وانیه له قه‌ندیل و ناحیه‌كانی نزیك له قه‌ندیل به تایبه‌ت له سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی راگه‌یاندووه له‌سه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆكی كه ئافره‌تێك و پیاوێك هاوسه‌رۆكن و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له سێ شاره‌وانی پێكدێت كه شاره‌وانی ژاراوه‌و سه‌نگه‌سه‌ر و شاره‌وانی قه‌ندیڵن.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه په‌كه‌كه له به‌رامبه‌ر پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و رێگای نێوان شاره‌كان، باج له خه‌لك وه‌ردره‌گرێت و شاره‌وانیه‌كان پێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه یه‌كێك له هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی سه‌نگه‌سه‌ر ناوی فورات ئاكچینه كه به ره‌گه‌ز توركه چه‌ندین ساڵه چه‌كداری په‌كه‌كه بووه‌و له یه‌كێك له بۆردوومانه‌كان بریندار بووه، له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه‌كراوه‌ته هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌نگه‌سه‌ر