سیده‌كان مینێكی چێندراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ هاووڵاتیه‌كدا ته‌قیه‌وه‌و به‌ سه‌ختی بریندار بوو

 

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتیه‌كی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان سه‌ردانی گونده‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌ رێگای گشتیدا مینێكی چێندراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی پێدا ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك هاووڵاتیه‌كه‌ ناوی عه‌ره‌ب حه‌مه‌ده‌ینه‌ و له‌ دایك بووی ساڵی 1955گه‌ڕه‌كی سه‌رچه‌می ناحیه‌یی دیانایه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گوندی خۆی ده‌كات له‌ سه‌ر رێگای گشتی مینێكی پێدا ده‌ته‌قێته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای گشتی دایان ناوه‌، به‌ هۆیه‌وه‌ بریندار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان راشیگه‌یاندووه ئه‌و هاووڵاتییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پێویست گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

 

Back to top button