هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی بوەوە

دوا ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران وەستا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستادا هاتوچۆ ئاسایی بوەتەوە.

هەروەها لە ئاگاداریەکەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دووبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.

 

 

ئاگادارییه‌ك له‌ کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ هاوولاتیان بلاوكرایه‌وه‌

ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی بیانی دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە
بەم شێوەی خوارەوە:
١. هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دووبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.
٢. سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندن پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

Back to top button