وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا دەستیلەكاركێشایەوە
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاكانی توركیا بێرات ئاڵبایراك، وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی گێڕاوەتەوە بۆ خراپی باری تەندروستی و رایگەیاندوە، بەهۆی خراپی باری تەندروستیمەوە ناتوانم لە كارەكانم بەردەوام بم.
دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا كە زاوای رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیایە، هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی توركی، هەر بەو هۆیەشەوە لە دو رۆژی رابردودا ئەردۆگان سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا لە پۆستەكەی دورخستەوە و كەسێكی دیكەی لە شوێنەكەی دانا.