سوپای عێراق گەیشتە پردێ
دوای ئەوەی پۆلیسی فیدرالی عێراق لە چەند ناوچەیەکی سنوری کەرکووک کشایەوە كهمێك بەر ئێستا بهشێك لە سوپای عێراق کە لە شاری تکریتەوە هاتوون بۆ شوێنگرتنەوەی پۆلیسی فیدرالی گەیشتنە گوندی چیمەن و بەرزایەکانی شارەدێی قەرەھەنجیر و له رێگای نیوان کەرکوک سلیمانی جێگر کران.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک سوپای عێراق گیشتنە شارەدێی پردی نیوان کەرکوک و ھەولێر و لە قەڵای پردی جێگرکران وەک شوێنگرەوەی پۆلیسی فیدراڵی
سەرچاوەکە ئەوشی راگەیاند سوپاکەی عێراق سەر بە فرقەی هەشتەو لە شاری تکریتەوە هاتوون..