هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاریس ئه‌فسه‌ری وڵاتێكی عه‌ره‌بیه‌

خواكوڕك

رۆژی 3ـی شوباتی 2017 كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له‌ پاریس، پۆلیسی میسریش ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك هێرشی كرده‌ سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر چه‌ند پۆلیسێكی بریندار كرد و پاشان به‌سه‌ختی بریندار كرا و ده‌سگیركرا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كیش پۆلیسی میسر ده‌ڵێت هاوڵاتی ئێمه‌یه‌.

بەڕێوەبەرایه‌تی ئاسایشی میسڕی له‌بابه‌یاننامه‌یه‌ك دا ده‌ڵێت، هێرشبەرەکەی دوێنێ سەر مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس میسرییە و ناوی عەبدوڵا ئەلحەمامییە و کوڕی لیوا ڕەزا ئەلحمامیە كە ئەفسەری خانەنشینی پۆڵیسی میسرە.

هه‌وه‌رها هاتووه‌، ناوبراو تەمەنی ٢٩ ساڵە و لە مانگی ڕابردوودا بە فیزای كاركردن گەشتی كردوە بۆ وڵاتی ئیمارات بەمەستی كار كردن، بەڵام ئەوە ئاشکرانەکراوە چۆن سەردانی پاریسی کردووە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ له‌و وڵاته‌ هیچ پێشنه‌یه‌كی نه‌بووه‌ و لایەنگریەكی بۆ هیچ پارت و ڕێكخراوێكی ئیسلامی نە بووە هه‌روه‌ها یاریزانی ئەیروباكسی هەڵبژاردەی میسر بووە.

Back to top button