هەردوو وهزیرى ناوخۆ و هەرێم دهچنه پهرلهمانى كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ دانووستان لەگەڵ بەغدا سەردانی پەرلەمانی كوردستان بكەن و گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی شنگال و ڕێكەوتنی هەولێر و بەغدا بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی (خواکوڕك)، بەیانی ئەمڕۆ دووشهممه، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لهگهڵ بهغدا، دهچنه پەرلەمانی کوردستان.
لەبارەی ھۆکاری سەردانەکەیان، خواکوڕك زانیوویەتی كه لەگەڵ لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان کۆ دەبنەوە، گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکەن، كه لێژنەکە مەبەستیەتی بزانێت ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەنێوان ھەردوو حکوومەت چین، ههروهها بۆ ئهوهى بزانن چی کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و کەی ڕێککەوتنەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.