كۆبوونهوهی پارتی و یهكێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دهستیپێكرد
بە میوانداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان.
لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەن، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات، پێکهاتوون لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسکەری، سۆران شەهید جەمال تاهیر و دکتۆر خەسرەو گوڵ محەممەد.
شاندی پارتیش پێکهاتوون لە، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب.
بەپێی زانیارییەکانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)،، هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هێزە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئیداری بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەن.
پارتی و یەكێتی پێكهێنەری سەرەكی حكوومەتن و لە ڕابردووش چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و ماوەی دوو مانگە هیچ كۆبوونەوەیەك لە نێوانیان نەبووە و دواین كۆبوونەوەش لە دەباشان بەڕێوە چوو.