مێلانیا ترەمپ جیا دەبێتەوە لە ترەمپ

رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە مێلانیا ترەمپ بەنیازە بەفەرمی داوایی جیابوونە لە ترەمپ بكات چونكە لە 2016 مێلانیا پێش بوونی بەسەرۆكی ترەمپ ئەو نیازە هەبووە”.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات” كاتێك دۆناڵد ترەمپ هەواڵی بوونی بەسەرۆكی ئەمریكا ئاشكرا بووە مێلانیا ترەمپ بەنیاز بووە لێی جیاببێتەوە، بەڵام كە ترەمپ بۆتە سەرۆك دەستی كردووە بەگریان چونكە نەیتوانیوە لێی جیاببێتەوە”.

هەروەها رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە پێنج مانگی خایەندووە كە مێلانیا لە نیویۆركەوە بۆ واشنتن چووە دوای سەركەوتنی ترەمپ بۆ كۆشی سپی تا چۆتە لای ترەمپ لە كۆشكی سپی بەبیانووی جیاواز”.

راوێژكاری پێشووی مێلانیا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە لە دانووستاندندا بووە بۆ رێكەوتن لەگەڵ ترەمپ لەپێناو دەستەبەركردنی مافی منداڵەكان لە پشكەكانی هاوبەشە میراتەكەی لەگەڵ ترەمپ بۆ بارۆنی كوری هاوشێوەی ئەو پشكەی بە منداڵەكەی دیكەی ترەمپ دەدرێت”.

Back to top button