دادگا بڕیاری له‌سه‌ر تاوانباری ده‌ستدرێژه سێكسییه‌كه‌ی پردێ ده‌ركرد

دوای حه‌وت مانگ، ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك فه‌رمانی زیندانیكردنی تاهه‌تایی بۆ ئه‌و تاوانبارانه ده‌ركرد كه له شاره‌دێی پردێی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردبووه سه‌ر ژنێكی كورد و گرته ڤیدییه‌كه‌یان بلاَو كردبووه‌وه .
بەپێی بەڵگەنامەیەكی دادگای تاوانەكانی كەركووك كە وێنەیەكیشی بۆ دەزگایی میدیایی (خواکوڕک) نێردراوە، تێیدا هاتووە: سەرۆكایەتیی دادوەر مەتین ئەكرەم تەها، لەسەر تاوانی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر (ژیان جومعە محەمەد) بەپێی مادەی 393/1/2/د بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ دوو تاوانباری ئەو دۆسیەیە دەركرا.
ئه‌مڕۆ دادگای كه‌ركووك به‌پێی ماده‌ی 393/1/2 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 11ی ساڵی 1969 فه‌رمانی زیندانكردنی تاهه‌تاییان بۆ تاوانباران ده‌ركرد.
تاوانباره‌كان بریتین له هه‌ریه‌ك له (ئیبراهیم ئه‌ركان حه‌سه‌ن و ئیبراهیم محه‌مه‌د شاكر) له نه‌ته‌وه‌ی توركمان.