ڤاكسینی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه‌

کێبڕکێی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە، لە دوایین تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک “سەرکەوتنی” ڤاکسینەکەیان رادەگەیێنن و دەڵێن، ڤاکسینەکەیان 90٪ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا دەکات.

ئەوە یەکەمجارە کۆمپانیایەک داتا و زانیاریی لەبارەی تاقیکردنەوەکانی بخاتەڕوو و ئەنجامەکانیشی رێژەیەکی بەرزی سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت. بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیای فایزەر و بایۆتێک، تاوەکو ئێستا هیچ کاریگەرییەکی خراپی تەندروستییان لە بەکارهێنەرانی ڤاکسینەکە بەدی نەکردووە.

بەپێی تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیای فایزەر، ڤاکسینەکە بۆ تەمەنی 16 تاوەکو 85 ساڵ گونجاوە، و لە دوایین قۆناخدا تاقیکردنەوەیان لەسەر 43 هەزار کەس کردووە، لەو ژمارەیەش چاودێری 94 کەسیان کردووە کە 86 کەسیان ئەنجامی ئەرێنییان وەرگرتووە لە ڤاکسینەکە.

لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەوە کۆمپانیاکان رایانگەیاند، دەتوانن لە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 ملیۆن دروستبکەن، ساڵی داهاتووش ملیارێک و 300 ملیۆن دانەی دیکەی لێ بەرهەمبێنن.

Back to top button