به‌بریاری مه‌سرور بارزانی بڕی 14 ملیار دینار به‌سه‌ر خێزانانی هه‌ژاردا دابه‌شده‌كرێت
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوای ته‌واوبوونی ڕێكارهداراییهكان سه‌د و چل هه‌زار خێزان له ڕێی بانكه‌كانه‌وه هاوكاری دارایی وه‌رده‌گرن.
زه‌كیه ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، بڕی چوارده ملیار دینار دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر سه‌د و چل هه‌زار خێزان و هه‌ر خێزانه‌ی سه‌د هه‌زار دیناری هاوكاری ده‌كرێ. كه ئه‌وه بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه.
روونیشیكرده‌وه كه پاره‌كه له حیساب بانكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمهڵاییهتییه و ئه‌و ناوانه‌شی پاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت ئاماده‌یه، به‌ڵام چه‌ند ڕێككارێك ماوه و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پاره‌كه له سه‌رمایه‌داره‌كان له كاتی كه‌ره‌نتیینه و سه‌ره‌تایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆكرایه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری داوه بدرێته خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت.