حكومه‌ت مووچه‌ی 53 هه‌زار و 549 كه‌سی دیكه‌ی راگرت
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی ده‌ست پێكرد به پێی قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی یاساكه‌و به پشت به ستن به سیسته‌می بایۆمه‌تری 16 هه‌زار مووچه‌ی دووباره وه‌ستێندرا و ئه‌مڕۆش بڕیار له وه‌ستاندنی ژماره‌یه‌كی مووچه‌ی دیكه‌ی دووباره درا.
به‌ی پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئه‌مڕۆ به بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی و به پشت به‌ستن به سیسته‌می بایۆمه‌تری بڕیاردرا به راگرتنی مووچه‌ی 53 هه‌زار و 549 كه‌س كه مووچه‌ی دووباره و نا شاسیتهیان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی گوت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر برینی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به نا شایسته‌یی مووچه وه‌رده‌گرن یان زیاد له مووچه‌یه‌كیان هه‌یه ئه‌مه‌ش هاوكارێكی باشی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیكه ده‌كات و پاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.