كۆمپانیای فایزه‌ر ساڵی داهاتوو 1 ملیار و 300 ملیۆن دانه‌ ڤاكسین به‌رهه‌م ده‌هێنین

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ڤایزه‌ر و بایۆنیتك رایانگه‌یاند كه‌ ڤاكسینێكی سه‌ركه‌وتوویان دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێناوه‌و به‌و نزیكانه‌ به‌ده‌ست ده‌بێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌رێنین.

كۆمپانیای فایزه‌ر له‌ راگه‌یێندراوێكی نوێدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ساڵی داهاتوو یه‌ك ملیار و سێسه‌د ملیۆن ڤاكیسن به‌رهه‌م ده‌هێنن.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ڤاكسینه‌كه‌ به‌ نرخێكی گونجاو به‌ ده‌ستی هاووڵاتیان بگات و كاریگه‌ریه‌كه‌یشی له‌ سه‌دا نه‌وه‌ته‌.

Back to top button