به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌دان كه‌س داده‌مه‌زرێن
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك پزیشكی ده‌ركرد بۆ خزمه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی به تایبه‌ت له ئێستادا كه كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و پێویستی نه‌خۆشخانه‌كان به پزیشكه ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه چووه واری جێبه‌جێكردن.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژوی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره بڕیاردراوه 348 پزیشك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك شارۆچكه‌ی كۆیه داده‌مه‌زرێن.