له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوون شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن په‌كه‌كه دوو چه‌كداری خۆی گولـله بارانكردن
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارنی په‌كه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوری قه‌زای ئامێدی كه بووه هۆی شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و بریندار بوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له ێستادا په‌كه‌كه، چه‌ندین بۆمبیان له‌سه‌ر رێگای گشتی و رێگای هاتوچۆی پێشمه‌رگه داناوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی هاونیشتمانیان لێكه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی په‌كه‌كه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه له یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی كه‌وتوون كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به هۆی ئه‌وه‌ی دوو چه‌كدار ئاماده نابن كه شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن گولـله بارانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و چه‌كداره‌ی په‌كه‌كه كه له نێو په‌كه‌كه نازناوی شۆڕشی هه‌بوو گوتیشی له‌و كاته‌ی فه‌رمانمان پێكرا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نزیك بوونه‌وه لێیان بده‌ین، هه‌ریه‌كه له هه‌ڤال گوڵچین كه كچێكی خه‌لكی ناوچه‌ی پشده‌ر و هه‌ڤال ده‌مهات كه خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون گوتیان ئێمه ئاماده‌نین شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ین ده‌ستگیر كران.
هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كداره گوتیی هه‌ردوو هه‌ڤاڵ له‌دوای سه‌ر زه‌نشتی زۆر ئاماده‌نه‌بوون داوای لێبوردن بكه‌ن بۆیه ئێمه هه‌موومان كۆكراینه‌وه له‌به‌رده‌م ئێمه گولـله بارانكران و هه‌ردوو هه‌ڤاڵ شه‌هید خستن.
ئه‌و چه‌كداره‌ی په‌كه‌كه گوتیشی فه‌رمانده‌كه‌مان پێی گوتین ئه‌وه چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه له فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكاران و ئامۆژگاریه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌رده‌چن.