ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌ركووك روودا و هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ته‌ ئامانج

 

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ كه‌ركوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ رێگای بۆمبی چێندراو روویدا و به‌ هۆیه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ قوربانی

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ كه‌ركووك 2 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و شه‌ش چه‌كداری دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ سنوری گوندی په‌لكانه‌ بووه‌ كه‌ لیوای 52 حه‌شدی شه‌عبی كردۆته‌ ئامانج له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و بریندار بوون.

Back to top button