هێرشێكه ئه‌لیكترۆنی كرایه سه‌ر سلێمانی هاووڵاتیان ناتوانن كۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار بهێنن
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتیه‌ك كه ئۆتۆمبێله‌كانیان ریمۆت كۆنتڕۆله یاخود له رێگای به‌سمه‌وه كارده‌كات، دوێنێ و ئه‌مڕۆ له سلێمانی نه‌یان توانی ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كانیان له رێگای كۆنتڕۆل بكه‌نه‌وه یاخو ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن له رێگای به‌سمه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌كه‌وت كه به هه‌زاران كه‌س ئه‌و گرفته‌یان بۆ دروست بووه.
له به‌دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ده‌ركه‌وتووه كه له نێو پارێزگای سلێمانی له ئه‌نجامی هێڕشێكی ئه‌لیكترۆنی هه‌زاران ئۆتۆمبێل به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له رێگای ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌رگایان داده‌خرێت یاخود ده‌كرێته‌وه یان ئه‌وانه‌ی كه له رێگای به‌سمه‌وه هه‌ڵده‌كرێن گرفتیان بۆ دروست بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه هێڕشه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامه، تا ئێستا خه‌لكه‌كه ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه نادیاره كه زه‌بزه‌به‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌لیكترۆنیاته دروست كردووه.