فرۆشتنی دوو جۆر موبایل له‌ قه‌زای سۆران قه‌ده‌غه‌ كران كه‌ ده‌نگی پیاو ده‌كاته‌ هی ئافره‌ت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوو جۆری مۆبایل له‌ بازاڕی سۆران كڕین و فرۆشتنی پێكرا به‌ نرخێكی هه‌رزان كه‌ ده‌كه‌وت كه‌ له‌ موبایله‌كه‌ ده‌توانی ده‌ستكاری ده‌نگ بكه‌یت به‌ جۆرێك ده‌نگی پیاو بكرێته‌ ده‌نگی ژن و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ پۆلیسی سۆران فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات،.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو جۆر لە مۆبایل لە بازارەكانی سۆران كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه‌ ئه‌مڕۆ  قه‌ده‌غه‌كران، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێنەوە، كە موبایلەكە گۆرانكاری لە دەنگ دەكات و دەنگی پیاو دەكاتە دەنگی ئافرەت یاخود بە پێچەوانەوە، ئەمەش وایكردووە كێشەی كۆمەڵایەتی لێ بكەوێتەوە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ موبایلەكە قەبارەی بچوكە و نرخی 15 هەزار دینارە و لە جۆری نۆكیایە، مۆبایل فرۆشانیش دەڵێن پێشتر خەڵك ئەمەی نەزانیوە كە ئەم جۆرە مۆبایلە گۆرانكاری لە دەنگ دەكات، بەڵام دواتر لە رێگای پۆلیسەوە مۆبایل فرۆشەكان ئاگاداركرانەوە و ئێستا فرۆشتنی ئەم جۆرە مۆبایلە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

Back to top button