سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووم له‌گه‌ڵ هاوڕێی باشم مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامدا
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ئه‌ورووپا و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا مارك رووته كۆبوونه‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هاوڕێی زۆر باش كرد، باسمان له به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری و دۆخی ئاسایش كرد.
مارك رووت سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، له توێتێكدا له پێگه‌ی اتیبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگیهاندووه( نێزەرلاندس) ھۆڵەندا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە چەندین بواری جیاواز پەیوەندییەکی باشی ھەیە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا نووسیویه‌تیشی: “لە کۆبوونەوەی ئێستام لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆمان لە بارەی چەند پرسێکی جیاوازکرد، وەک پرسی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێم و ناوچەکە، پرسی کۆچبەران و ھەماھەنگی دوولایەنە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی شتوکاڵ”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا و دوای پێشوازیلێكردنی له فڕۆكه‌خانه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، “مارك روته” و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كۆبوویه‌وه.