مەزلووم عابدی لە هەوڵی راستكردنەوەی سیاسەتە دوژمنكارانەكەی پەكەكە دایە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە كە لە ئێستادا مەزلووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هەوڵی راستكردنەوەی سیاسەتە دوژمنكارانەكەی پەكەكە دایە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە كە مەزلووم كۆبانێ لە هەوڵی راستكردنەوەی سیاسەتە دوژمنكارانەكەی پەكەكە دایە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان”.
مەزلووم كۆبانێ لە ئێستادا بەئاراستەی تێگەیاندنی پەكەكە لە بەشداری كردنی لە پیلانگێری دژی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردۆتەوە كە كاریگەری خراپی لەسەر هێزەكانی ئەوانیش دورست دەكات، لە ئێستادا لەهەوڵی راستكردنەوەی سیاسەتە دوژمنكارانەكەی دژی هەرێمی كوردستان دایە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە مەزلووم كۆبانێ بەسەرانی پەكەكەی راگەیاندووە كاریگەریەكانی هێرش بۆ سەر پێشمەرگە زۆر خەتەرناك دەبێت بەسەر كۆی سیاسەتی دەرەوە بەرامبەر پەكەكە بۆیە لە ئێستادا لەهەوڵی راستكردنەوەی ئەو سیاسەتە دوژمنكارانەیە دایە”.