بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی ڤیزا راگیرا
خواكوڕك
دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شت حه‌وت وڵات بۆ ئه‌مریكا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دادوەری فیدڕاڵی واشنتن بڕیاریدا ماوەیەکی کاتی ڤیزای ئەو حەوت وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارابکرێتەوە.
ئاژانسی بی بی سی رایه‌یاندووه، جەیمس ڕۆبارد دادوەری فیدڕاڵی ئەمەریکا بڕیاریداوە بڕیاری ڕاگرتی ڤیزای حەوت وڵاتی موسڵمانی لەسەرتاسەری ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ش، ده‌زگای پاراستنی سنوره‌كانی ئه‌مریكا بە هێلە ئاسمانیەکانی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ڕێگە بەو گەشتیارانە بدەن بچنە ناو خاکی ئەمەریکاوە کە پێشتر بڕیاری ڕاگرتنی ڤیزا گرتبوونیەوە.