ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو

ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو امنگ لە تواناکانی فێدریکۆ ڤالڤیردی بێبەش دەبێت.

یانەی ریال مەدرید بەفەرمی ئاشکرایکردووە ڤالڤیردی لە پێی راستی تووشی پێکان بووە و میدیاکانی ئیسپانیاش رایانگەیاندووە، بەلایەنی کەمەوە ڤالڤیردی بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت و ئەگەر پێکانەکەی تەشەنە بکات مەترسی هەیە بۆ ماوەی دوو مانگ نەتوانێت بەشداریی هیچ یارییەکی ریال مەدرید بکات.

ڤالڤیردی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا لە خولەکی 76 یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواونەکرا، لەلایەکی دیکەوە ئارانچا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانیش رایگەیاندووە، ڤالڤیردی بەلایەنی کەمەوە مانگێکی پێویستە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

Back to top button