قادری حاجی عەلی كۆچی دواییكرد
قادری حاجی عەلی كەسایەتی سەربەخۆ و دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.
بنەماڵە و هاوڕێیانی قادری حاجی عەلی لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاند، “بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە ئەمڕۆ ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا”.