ئەمەریكا چەكی پێشكەوتوو بە پێشمەرگە دەدات

ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەک و پێداویستی سەربازیی پێشکەشی دوو لیوای دیکە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی وەزارەتی پێشمەرگە نزیك شارەدێی بەحركە، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و گەورە بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریكا، ڕاگەیاندنی دوو لیوای تری پێشمەرگە بەچەكی پێشكەوتوو بەڕێوە دەچێت.
ئەو دوو لیوایە بە چەكی پێشكەوتوو قەبارە مامناوەند پڕچەك دەكرێن لەگەڵ پێدانی ڕێنوێنی نوێ و مەشقی سەربازی پێشكەوتوو بە هێزەكانی پێشمەرگە لەو دوو لیوایە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەمریکا ژمارەیەک پێداویستیی دیکەی سەربازیی پێشکەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.