کەشناسی هەرێم : شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، هه‌ندێك جار هه‌وره‌تریشقه دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى لێزمه‌بارانیش هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، له‌دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كاته‌كانى شه‌ودا بارانبارین كۆتایی دێت، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، ئه‌گه‌رى بارینى لێزمه‌بارانیش هه‌یه، له كاتهنى شه‌ودا بارانبارین كۆتایی دێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان به درێژایی كاته‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانى به‌یانیی زوودا ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه.