دواین زانیارى لەبارەى بومەلەرزەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ
کەشناسى سلێمانى زانیارى ورد لەبارەى بومەلەرزەکەى بەرەبەیانى ئەمرۆ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت بومەلەرزەکە مەترسیداربوە.
بەکر محەمەد، بەڕێوەبەرى وێستگەکانى بومەلەرزە لە سەنتەر داتاى بەیس لە بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى رایگەیاند، کاتژمێر (2) و (19) خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکى بەهێز بە گوڕى (4.9) پلە بەپێوەرى رێختەر و بە دوورى (25) کیلۆمەتر لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و بەدیارى کراوى لە نزیک ناحیەى بازیان روویداوە.
راشیگەیاند، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکى لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام دەچێتە ڕیزى ئەو بومەلەرزانەى کە گوڕەکانیان بەهێزە و مەترسیدارن.
ئاشکراشى کرد، بە دواى ئەو بومەلەرزەیەدا سێ بومەلەرزەى دیکە کە بە بومەلەرزەى پاشکۆ ناودەبرێن، روویداوە.