ئه‌ردۆغان له‌شوێنی زاواكه‌ی كه‌سێكی ده‌كاته وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا
به بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، ، لوتفی ئه‌لوان كرا به وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا.
به پێی بڕیاری سه‌ركۆماریی كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رات ئاڵبایراك له پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا په‌سه‌ند كراوه و له جێگای ئه‌و لوتفی ئه‌لوان دامه‌زرێندراوه، ئه‌م بڕیاره‌یش به پێی ماده‌كانی ١٠٤ و ١٠٦ی ده‌ستووری توركیا دراوه.
شایانی باسه به‌رات ئاڵبایراك –ی زاوای ئه‌ردۆغان ،دوای رۆژێك له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی توركیا،ئه‌میش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، راگه‌یاند.