سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی وەفاتی قادری حاجی عەلی بەگ راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بروسكەیەكی ماتەمینی دا رایگەیاند”بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری سلێمانی (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم.

دەقی راگەیاندراوەكە…

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری سلێمانی (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم.
خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە بنه‌ماڵه‌ و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١١/١٠
Back to top button