سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات

 

ڕۆژی سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك كرایەوە بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان.
Back to top button