چاڵی مەرگ ھەڵدەدرێتەوە

حکومەتی عێراق چالاکانە کار بۆ کردنەوەی “چاڵی مەرگ” یان “چاڵی ونبوو” دەکات لە پارێزگای نەینەوای باکوری عێراق، کە 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری موسڵ، ئەو چاڵە نزیکەی 2000 تەرمی ئەو هاوڵاتیانەی تێدایە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی موسڵ لەلایەن داعشەوە کوژراون”.
 
بە گوێرەی رۆژنامەی ئەلسەباح، ئەندامی دەستەی راوێژكاری کابینەی حکومەتی عێراق، سەعد ئەلعەبدالی دەڵێت:”کردنەوەی چاڵێک لە پارێزگای نەینەوا پێویستی بە هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە، بەو شێوەیەی کە ئەمە گەورەترین و خوێناویترین شوێنە، نازانین قوڵی و ژمارەی تەرمەکانی فڕێدراوە چەندە”
Back to top button