ھێزەكانی ڕوسیا بڵاو بونەوە

ھێزەكانی ڕوسیا بڵاو بونەوە
پۆلیسی ئەرمەنییەکان بەیانی سێشەممە دووبارە کۆنترۆڵی بارەگای حکومەت و پەرلەمانی لە یەریڤان کردەوە پاش ئەوەی خۆپیشاندەران بە شەودا هەڵیانکوتایە سەر ئەوان بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆیان لە ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەست لە پارێزگای ناگۆرنۆ- کاراباخ وەک خۆبەدەستەوەدانێک وەسفیان كرد”.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان رایدەگەیەنێت ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕ بە درێژایی تەواوی بەرەکانی پێشەوە و بەردەوامی بڵاوەپێکردنی ئاشتی پارێزانی روسیا لە ناوچەکە دەستی پێكردووە”.
بەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی ئاژاوە، بە پۆشینی کلاوی ئاسن و قەڵغان، لە شوێنی ئاژاوەگێڕی كۆبونەوەو ترافیکی ئۆتۆمبێل گەڕایەوە بۆ دۆخی ئاسایی لە گۆڕەپانە گەورەکەی نزیك بینای حكومەت
Back to top button