مه‌سرور بارزانى: هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ هۆڵەندا وەبەرهێنانی نوێ دەهێنێتە کوردستان
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات: “هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ هۆڵەندا وەبەرهێنانی نوێ دەهێنێتە کوردستان، هەلی بازرگان‌یش بۆ هۆڵەندییەکان دەڕەخسێنێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ هۆڵەندا، وەبەرهێنانی نوێ دەهێنێتە کوردستان و هەلی بازرگان‌یش بۆ هۆڵەندییەکان دەڕەخسێنێت، هه‌روه‌ها هەماهەنگیی نزیکی ئەمنیشمان دەبێت”.
دوێنێ دووشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو یٔەورووپا دەست پێ کرد.
هه‌ر دوێنێ مەسرور بارزانی لە شاری لاهای له هۆڵه‌ندا، لەگەڵ مارک ڕووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە.