بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە مەرجی هاوپەیمانان و ئەمریكا بۆ پڕچەككردنی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی دا بە مالپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە” مەرجی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە یارمەتی دانی پێشمەرگە و پرچەككردنی هێزەكانی پشمەرگە چاكسازییە”.
سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە مالپەرەكەی راگەیاندووە” هاوكاریی سەربازیی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سوودێكی زۆری لە رووی سەربازییەوە هەیە بە ئاراستەی پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە، هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكاش بۆ هێزی پێشمەرگە، خۆی لە چەندین كەلوپەلی سەردەمیانەدا دەبینێتەوە، كە بریتین لە زرێپۆش و كەلوپەلی سەربازی بە ستانداردی سەربازیی سەردەم، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێكی دیكەی گرنگ بۆ بەهێزبوونی هێزەكانمان لە ڕووی لۆجستیەوە.”
هەروەها دەشلێت” مەرجی هاوپەیمانان و ئەمەریكا بۆ یارمەتیدان و پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە، چاكسازییە لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، هەروەها چەند هەنگاوێك لە بەرنامەی چاكسازی جێبەجێ كراون، لە دوو ساڵی رابردووشدا سیستمی یەكخستنی لیواكان لە چوار بەتالیۆنەوە كراوەتە سێ بەتالیۆن، ئەوانەشی زیاد بوون، سەرقاڵین رێكیان دەخەینەوە.”
شایانی باسە ئەمرۆ 10ی 11ی 2020 لە رێورسمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە و بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی ئەمریكا دوو لیوای 14 و 16ی وەزارەتی پێشمەرگەی پڕچەك كرد و ئەو پرۆژەیەش بۆ پڕچەككردنی پێشمەرگە لەژێر ناوی پێشمەرگە لە ئایندەدا، خراوەتە روو”.