پۆتین : نزیکین لەتۆمارکردنی ڤاکسینی سێیەم
ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نزیکە لەتۆمارکردنی ڤاکسینی سێیەمی کۆرۆنا و بەمزانە ئومێدێکی دیکە دەدەین بەگوێی جیهاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاندوە، ئەو ڤاکسیانانەی روسیا دروستیکردوە هەمویان کاریگەرن و وڵاتەکەی نزیکە لەتۆمارکردنی ڤاکسینی سێیەمی کۆرۆنا و بەمزانە ئومێدێکی دیکە دەدەین بەگوێی جیهاندا.
پوتین لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەک لەلوتکەی رێکخراوی هاریکاری شەنگەهای وتیشی، ئامادەییان نیشانداوە بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ هەمو وڵاتانی دیکە، بەڵام هۆشداریداوە کە پرسەکە بەسیاسی نەکەن.